
دیمەنی یاریگای نەورۆز. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا لە سەرچاوەیەكی كارگێڕیی یانەی نەورۆزەوە زانیویەتی، دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی یانەكە، دوورە لە ڕاستی و، نەورۆز لە ململانێی سیاسی و حیزبی بەدوور دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی شەوی 22ـی ئابی شاری سلێمانی و دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی، دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی یانەی نەورۆز كە لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، باس دەكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا سپۆرت بەدواداچوونی وردی بۆ چارەنووسی یانەی وەرزشی نەورۆز كردووە و لە زاری چەند سەرچاوەیەك لە كارگێڕیی یانەكەوە زانیویەتی كەوا ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی یانەكە هەن، دوورن لە ڕاستییەوە و نەورۆز بەدوور دەبێت لە ململانێ سیاسی و حیزبییەكان.
زانیاریی زیاتر: تیپی تۆپی پێی یانەكە كە ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەكردنە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق، تا دوێنێ پێنجشەممە لە مەشق و ڕاهێنانەكانی بەردەوام بووە و، تەنانەت نیازی وایە ئەمساڵ بە گڕوتینی زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو، ڕكابەری یانەكانی عێراق بكات، ئەوەش بە پاڵپشتی جەماوەرە دڵسۆزەكەی و یاریگە قەشەنگەكەی.
لەلایەكی دیكەوە: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگەش، دەستەی كارگێڕی یانەكە كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی به ئامادهبوونی هێرش كەمال، جێگری سهرۆكی یانە و تهواوی ئهندامانی دهستهی كارگێڕی ئەنجامدا و پلانێكی ورد و درشت داڕێژرا بۆ وهرزی نوێی خولی ئهستێرهكانی عێراق و خۆئامادهكردنی سهرجهم تیپی تۆپی پێی ئاسته تهمهنییهكانی یانهكه بۆ بهشداریكردن له خولهكانی عێراق و كوردستان و دیاریكردنی ڕاهێنهران و پێكهێنانی تیپهكان و گرنگیدان به بۆنه وهرزشییه جۆراوجۆرەكان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: چێنەر عەبدولقادر، پێشكەشكاری ژمارە یەكی وەزرشیی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی جێی دڵخۆشییە، یانەی نەورۆز و یاریزان، و ئیدارە وەرزشیەکەی لە هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاساییدا نین و قەت نەبوونەتە بەشێک لە کێشەکان، هەرگیز شەڕی حیزبیان نەکردووە.
پێشكەشكاری ئاڤا سپۆرت داوا لە وەرزشدۆستان، ڕۆژنامەنووسان، بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش، کۆمپانیاکان و خواپێداوانی سلێمانی دەكات، هەموو بێنە سەرخەت بۆ پاراستنی یانەی نەورۆز و هاوكاریكردنی، بۆ ئەوەی لە پیشاندانی جوانییەکانی بەردەوام بێت، لەپێناو پێشخستنی كایەی وەرزشی سلێمانی و بەهێزكردنی یانە و دامەزراوە وەرزشییەكانی ئەو شارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






