
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هەڕەشەی ئەوە دەکات کە شاری غەززە وێران دەکەن ئەگەر بزووتنەوەی حەماس دەستبەرداری چەکەکانی نەبێت و سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکات، هەروەها جەختی کردەوە کە کۆتاییهێنان بە جەنگ دەبێت بەپێی مەرجەکانی ئیسرائیل بێت.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ دەستگرتن بەسەر غەززەدا سوپای ئیسرائیل 60 هەزار سەربازی بانگکردووەتەوە و خۆیان ئامادە دەکەن بۆئەوەی بەتەواوەتی کەرتی غەززە کۆنتڕۆڵ بکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، بەمزووانە، دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی بکوژان و دەستدرێژکارانی حەماسدا دەکرێنەوە تاوەکو بە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕازی دەبن، کە بریتییە لە ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و دەستبەرداربوون لە چەک.
زانیاریی زیاتر: وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتیشی، ئەگەر حەماس ڕازی نەبن، شاری غەززە چارەنووسی ڕەفەح و بەیت حانوونی دەبێت، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وێران کران.
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین ناتانیاهۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، فەرمانی کردووە دەستبەجێ دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان دەست پێبکەنەوە. جەختیشی کردەوە کە دانوستانەکان هاوکات دەبێت لەگەڵ پلانەکانی سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە و شکاندنی حەماس.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە






