عێراق لە بڕیاری سڕکردنی موڵکەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن پاشگەز بووەوە
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق و دیمەنی چەکدارێکی حیزبوڵڵا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لە بڕیاری سڕکردنی موڵکەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن پاشگەزبووەوە و دەڵێت، ئەو نوسراوەی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کۆتا پێداچوونەوەی بۆ نەکراوە و ڕاست دەکرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی عێراق تەنیا ئەو لایەنانە دەخاتە لیستی سزاکانەوە کە پەیوەندییان بە داعش و قاعیدەوە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەنگاوێکی بێ پێشینەدا و بەتاوانی کاری تیرۆرستی، ئەمڕۆ بڕیارێکی فەرمی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی سیپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆری سەر بە حکومەتی عێراق بڵاوکرایەوە، بەگوێرەی نوسراوەکەش سزا بەسەر حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەندا سەپێنراوە و بڕیاری بلۆککردنی سەرجەم سامان و پارە و موڵکەکانیانی دەرکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستانی سەر بە حکومەتی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، نوسراوەکەی 17ـی مانگی ڕابردوو کە لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوکرایەوە و تێیدا ناوی ئەو کەس و لایەنانەی تێدابوو کە پەیوەندییان بە داعش و قاعیدەوە هەیە، لەسەر داوای وڵاتی مالیزیا بووە بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە 1373 ـی ساڵی 2001، بەڵام لەم نووسراوەدا ناوی هەندێک لایەنی تێدا بڵاوکراوەتەوە کە هیچ پەیوەندییان بەو دوو ڕێکخراوەوە نییە کە حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر سەپاندنی سزا بەسەریاندا داوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بوونی ناوی قەوارە و ڕێکخراوی دیکە و بڵاوکردنەوەیان پێش پێداچوونەوە و وردبینیی بووە، بۆیەش ناوەڕۆکی نووسراوەکە ڕاست دەکرێتەوە و ناوی ئەو قەوارە و حیزبانە لادەبرێت کە پەیوەندییان بە داعش و قاعیدەوە نییە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە عەممار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی لیژنەی حکومەتی عێراق بۆ بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان نوسراوێکی ئاراستەی ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی خۆیی کرد و تێیدا داوای لابردنی بڕگەی 18و 19ـی نووسراوەکەی 17ـی مانگی ڕابردووی کرد، بەهۆکاری ئەوەی لیژنەکەیان بێ مەبەست ئەو هەڵەیەی بەسەردا تێپەڕیووە و ڕاست دەکرێتەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان بە زمانی عەرەبی؛
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






