
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سێ کاتژمێری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، دواجار لاهوور شێخ جەنگی و براکانی لە هۆتیل لالەزاری سلێمانی دەستگیرکران، ئاراس شێخ جەنگی برایان باس لە چارەنووسیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری هۆتێل لالەزار و شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و دوای گرژی و ڕووبەڕوو بوونەوە، دواجار بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی بەرپرسی هێزی دووپشكی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كران، جگە لەوانەش هەر یەک لە ژینۆ محەممەد و فێنک محەممەد دەستگیرکران بەڵام دواتر ئەم دوو کەسە ئازاد کران.
لێدوانی فەرمی: ئاراس شێخ جەنگی لە نوێترین لێدوانیدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی ڕایگەیاند: لاهوور شێخ جەنگی لە زیندانی ئاسایشی گشتیی سلێمانییە و ڕێگە بە کەس نادرێت سەردانی بکات.
"پۆڵادی برام لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانییە و فیشەک بەر قاچی کەوتووە و ئێستا لەژێر چاودێری تەندروستی دایە، بەڵام هیچ زانیارییەکم نییە لەبارەی چارەنووسی ئاسۆی برام".
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاراس شێخ جەنگی باسی لە هێرشە چەکدارییەکە کرد و گوتی: بافڵ تاڵەبانی 25 هەزار چەکداریی هێنابووە سەر شەقامەکانی سلێمانی، ئەوەش تەنها بۆ دەستگیرکردنی 60 کەس کە لە هۆتێل لالەزار بوون بەبیانووی ئەوەی ئەو کەسانە سەرقاڵی کودەتابوون کە قسەیەکی بێ مانایە.
داوا لە نوێنەرانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەم، سەردانی لاهوور بکەن، کەسوکاری ئێمە هەموو لە سلێمانییە و ژیانیان پارێزراو نییە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: سەڵاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی، ڕایگەیاندووە: ئەگەر لاهوور شێخ جەنگی و تۆمەتبارەکانی دیکە بەبێ ڕووبەڕوبوونەوەی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش خۆیان ڕادەست بکردایە، تەنیا بە ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکران.
ئێستا ماددەی ئەو کەسانە گۆڕاوە بەهۆی ئەوەی سێ کەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و 19 بریندار هەیە، ئەمەش لەکاتێکدا بووە کە ئەو کەسانە لە ئەرکی فەرمیدا بوون و بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا ئامادەبوون و بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ هێزەکەی لاهوور زەرەرمەندبوون، بۆیە بەپێی ماددەی 406ـ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






