
برسییەتی لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە کارەستابارە و سەرەڕای چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتەکە هێشتان ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، بۆ یەکەمجار لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ غەززەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی برسییەتی لە کەرتەکە ئاشکرا دەکات.
چیڕۆکی سەرەکی: لە مانگی ئازارەوە ئیسرائیل ڕێگریی لە چوونەژوورەوی هاوکارییە مرۆییەکان کردووە سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان هێشتان ئیسرائیل ڕێگریی لە چوونەژوورەوی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتەکە دەکات و ئۆپەراسیۆنەکانی فراوانتر دەکات، تاوەکو ئێستا تەنیا چەند بڕێکی کەمی هاوکاریی گەیشتووەتە دانیشتووانی کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە جنێڤ بڵاوکردەوە و پشتڕاستیان کردەوە، ''زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە غەززە لە برسێتیدا گیریان خواردووە. ئاماژە بەوەش دەکات شاری غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری بە فەرمی تووشی برسێتی دەبن کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە'.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکان، نزیکەی 514 هەزار کەس کە نزیکەی چارەکێکی دانیشتووانی کەرتی غەززە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئەیلوول ژمارەکە بۆ 641 هەزار کەس بەرزبێتەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، برسێتی "کارەساتێکی دروستکراوی مرۆڤە،'' داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە دەکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە






