کەسوکاری بەشێک لە دەستگیرکراوانی شەڕەکەی لالەزار داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان دەکەن
- هەواڵ
- 23 ئاب

دەستگیردنی ژمارەیەک گەنجی سەر بە هێزی دووپشکی لاهووری شێخ جەنگی، میدیای یەکێتی ڕووماڵی ئەم دیمەنەی کردووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی و چەکدارانی لاهوور شێخ جەنگی، ژمارەیەک گەنجی سەر بە هێزی دووپشک دەستگیرکراون و ئێستا کەسوکاریان داوای ئاشکراکردنی چارەنووسیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری هۆتێل لالەزار و شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و داوایان لێ كرد خۆی و چەند كەسێكی دیكەی نزیك لێی ڕادەست بكات، ئەمەش بەپێی بڕیاری دادوەر، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبوو بەمە و دواجار كاتژمێر (3:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێكرد و دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی بەرپرسی هێزی دووپشكی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كران و لە ئەنجامی شەڕەكەش سێ كەس لە هێزە ئەمنییەكان كوژران و زیاتر لە 15 كەسیش لە هەردوو لا بریندار بوون.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا، ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەو گەنجانەی کە لە هێزی دووپشک کاریان کردووە، داوای بەدواداچوونیان لە ئاڤا کردووە، چونکە کەس نازانێت لە ژیاندا ماون یاخود کوژراون.
ئەو کەسانە باسیان لەوەشكردووە کە ڕۆڵەکانیان لەبەر نەبوونی هەلی کار و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان پەنایان بۆ کارە بردووە، بۆیە دوای ئازادکردنیان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕووبەڕووبوونەوەکەی شەوی هەینی هۆتیل لالەزار، سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی کوژراون و 15 کەسی دیکەش لە هەردوولا برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرجەم تۆمەتباران بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووان دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






