
دیمەنی ئەو کۆشکەی کە زیانی زۆری بەرکەوتووە
ئاڤا نیوز
شەڕەكەی سلێمانی كە لە نێوان هێزەكانی كۆماندۆ و دژەتیرۆر و ئاسایشی سلێمانی لەبەرەیەك و هێزی دووپشك كە هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگییە لەمبەر، وێڕای زیانی زۆری گیانی، زیانی گەورەی داراییشی لێكەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2025-08-22، هێزێکی زۆی ئەمنی سلێمانی بەمەبەستی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی حەوانەوەی ناوبراو، دوای شەڕێکی قورس کە جۆرەها چەکی قورسی تێدا بەکارهات و نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، خۆیی و دوو برایی و خوشکێکی دەستگیرکران و چەند کەسێکیش کوژران و بریندار بوون.
زیانە سەرەکییەکان: جگە لە هۆتێلی لالەزار و خانوو و باڵەخانەكانی دەوروبەری، زیانێکی گەورە بەر كۆشكێکی نزیک شوێنی ڕووداوەکە كەوت كە هی وەبەرهێنەرێكی سلێمانییە، ئەم كۆشكە هەر ئەوە نییە كە جێگەی فیشەكی چەكی سووك و بیكەیسی و ئاڕ پی جی پێوەبێت، بەڵكوو شوێنی گوللە تۆپی پێوەیە، زۆرترین گووللە و مووشەك ئاراستەی ئەم کۆشکە کرا كە زیانی دەیان هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
لەلایەکی دیکەوە: زیان بە خانوو و ئۆتۆمبێلی چوار گەڕەكی سلێمانی كە دەكەونە دەوروبەری لالەزار كەوتوون، سەرچنار، كانی كوردە، قڵیاسان و میران سیتی، دەیان خانوو لەم چوار گەڕەكە كە ژمارەكە بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان نزیكەی 100 خانووە زیانیان پێگەیشتووە، خانووش هەیە گوللە تۆپی دەبابەی بەركەوتوو.
لەهەمان کاتدا: نزیكەی 50 ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانیش زیانیان بەركەوتووە، گوللە و پارچەی تەقەمەنی بەر جام و تایە و لاشەی ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون ژمارەیەكیشیان سووتاون.
لێدوانی فەرمی: شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە زیانەكان بە ئاڤای ڕاگەیاند، چەند تیمێك دەستیان بە گەڕان بەنێو گەڕەكەكان كردووە و دەیانەوێ قەبارەی زیانەكان بزانن، هەر كەسێك زیانی بەركەوتبێت قەرەبوو دەكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






