زانیاری نەبیستراو لەبارەی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی؛ چۆن خۆیان ڕادەست کرد؟
- کوردستان
- 23 ئاب

دیمەنی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری و بە نێوەندگیریی خوشکێکیان، خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، هێزێکی گەورەی ئەمنیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداریی زیاتر لە 10 هەزار چەکدار و بە بەکارهێنانی تانک، تۆپ، دەبابە و درۆن، لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی لالەزار لە سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگییە.
هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی، کە ژمارەیان نزیکەی 400 چەکدار بوو، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەرگرییان کرد. لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا کە تا بەرەبەیان بەردەوام بوو، زیاتر لە 20 چەکداری لایەنی شێخ جەنگی کوژران و بەهۆی سەختیی هێرشەکەوە تەرمی هەندێکیان سووتان.
بەرگری لە دوو بەرەوە دەکرا:
بەرەی ڕێگەی سەرچنار: ئەم قۆڵە لەلایەن ڕێبوار حامی حاجی غالییەوە سەرپەرشتی دەکرا. دوای بەرگرییەکی زۆر و بەهۆی ناهاوسەنگیی هێزەوە، ڕێبوار حامی کە بریندار ببوو، ناچار بە خۆڕادەستکردن بوو.
بەرەی سەرگردی سەرچنار: ئەم قۆڵە لەلایەن خودی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برایەوە سەرپەرشتی دەکرا.
چی ڕوویدا: دوای تێکشکانی بەرەی یەکەم، ئاوات شێخ جەنگی، خوشکی لاهوور و پۆڵاد، بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتنی زیاتر، ڕۆڵی نێوەندگیریی بینی. ناوبراو چووه دەرەوە و داوای وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی دژە تیرۆری کرد.
زانیاریی زیاتر: ئاوات داوای لە وەهاب هەڵەبجەیی کرد کە گەرەنتیی پاراستنی گیانی براکانی بداتێ و بەبێ ئەوەی سووکایەتییان پێبکرێت، دەستگیر بکرێن. دوای وەرگرتنی بەڵێن، وەهاب هەڵەبجەیی و چەند فەرماندەیەکی تر چوونە ژوورەوە.
لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا، پۆڵاد شێخ جەنگی کە بریندار بوو، دەمەقاڵێی لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەییدا دروست بوو.
لە کاتی هێنانە دەرەوەی لاهوور شێخ جەنگی، وەهاب هەڵەبجەیی دەستی خستە ملی بۆ ئەوەی لە هەر جۆرە سوکایەتی پێکردنێک بیپارێزێت. دواتر، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای بۆ دەباشان گواسترانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





