هۆتێلێکی نوێ لە سلێمانی بەهۆی "شەڕی لالەزار"ـەوە پێنج ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت
- هەواڵ
- 23 ئاب

دیمەنی هۆتێلەکە دوای شەڕەکە
ئاڤا نیوز
لەمیانی ڕووبەڕووبوونەوەکانی "شەڕی لالەزار" لە سلێمانی، هۆتێلێکی تەواونەکراو کە هێشتا ناوی لێنەنرابوو، بەهۆی تۆپباران و تەقەیەکی چڕەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە کە بە پێنج ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت. خاوەنی هۆتێلەکەش داوای قەرەبووکردنەوە دەکات و چارەنووسی 15 کرێکاری عەرەبیش کە لەو شەوەدا لە هوتێلەکە دەستگیرکراون، نادیارە.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی شەڕ و ڕووبەرووبوونەوەکانی لالەزار، هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بەهۆی بوونی هێزەکانی دووپشک لەسەر بان، هوتێلێکی تەواونەکراو بۆردوومان دەکەن و زەرەر و زیانێکی زۆری لێدەدەن.
لێدوانی فەرمی: عومەر ئۆسکار، وەبەرهێنەر و خاوەنی هۆتێلەکە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: بەهای گشتیی پڕۆژەکەی بە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و تا ئێستا 15 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج کردووە. بە گوتەی ئەو، زیانە بەرکەوتووەکان بە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، بەتایبەتی کە تێچووی ئەو بەردەی لە ڕوکاری باڵەخانەکەدا بەکارهاتووە، زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلارە و لە ئێران و وڵاتانی دراوسێوە هاوردە کراوە.
زانیاریی زیاتر: عومەر ئۆسکار ئاماژەی بەوەدا کە لە شەوی ڕووداوەکەدا، هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندیی ئەو، چوونەتە سەر باڵەخانەی هۆتێلەکەی و لەوێوە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە چڕی هۆتێلەکە بکەنە ئامانج، وەک خاوەنەکەی دەیگێڕێتەوە، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان پێی وتووە: "وامانزانیوە ئەم باڵەخانەیە هی لاهوورە، بۆیە دوای شەڕەکەش هەر بۆ خۆشی تەقەمان لێدەکرد."
بەهۆی زۆریی گوللە تۆپ و فیشەکەوە، باڵەخانەکە ئێستا کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە و پێویستە بە تەواوی بڕوخێندرێت و سەرلەنوێ دروست بکرێتەوە.
بە گوتەی خاوەنەکەی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، سەردانی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی داوە "دینار بە دینار"ـی زیانەکانی بۆ قەرەبوو بکاتەوە. خاوەنی هۆتێلەکە هیواخوازە ئەم بەڵێنە جێبەجێ بکرێت، ئەگەرنا "تاقەتی چاککردنەوەی نییە و بەو شێوەیە بەجێی دەهێڵێت."
لەلایەکی دیکەوە: لە شەوی ڕووداوەکەدا 15 کرێکاری عەرەب کە لە هۆتێلەکەدا کاریان دەکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. عومەر ئۆسکار دەڵێت، "کەسوکارەکانیان بەردەوام پەیوەندیم پێوە دەکەن و منیش داوا لە کاک بافڵ دەکەم کە ئازاد بکرێن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





