
لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان، بڕیارە لەگەڵ لیژنەکانی وەزارەت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببنەوە و هەڵوەستە لەسەر مووچە، داهاتی نانەوتی و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەکانی وەزارەت کۆببنەوە، پرسی ناردنی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و چۆنیەتی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکانیان دەبن."
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕایگەیاند، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکان جێبەجێ بکات، ئەوا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕیاری ناردنی پارەکە دەدرێت و لە ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممەدا مووچەکە دەنێردرێت."
ئەمەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش ئامادەکردووە، دوای گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ئەرێنی دەرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چاوپێکەوتنی قوتابییەک لەگەڵ ئاڤا وەزیری پەروەردە پشتیوانی بۆ دەربڕی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا چوار سایلۆ بەگوژمەی 84 ملیار دینار دروستكراون