
وێنەی لاهوور شێخ جەنگی و خێزان و منداڵەکانی
ئاڤا نیوز
گەشە حەمە چاوشین، هاوسەری لاهوور شێخ جەنگی، باس لە هێرشەکەی سەر لالەزار و ماڵەکەیان دەکات و دەڵێت، "ماڵەکەیان بە زیاتر لە 100 درۆن کراوەتە ئامانج و وێرانکارییەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە".
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزێکی زۆری ئەمنیی یەکێتی بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای شەڕێکی سێ کاتژمێری ناوبراو و پۆڵاد شێخ جەنگی برای دەستگیر کران.
لێدوانی فەرمی: گەشە حەمە چاوشین ڕایگەیاند، کە لە هەشتی تەممووزەوە بەردەوام هەڕەشەیان لەسەر بووە و سەدان هێزی ئەمنی لە بەردەم ماڵەکەیان جێگیر کرابوون. ئەو دەڵێت، "شەوی وا هەبووە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتووەتە بەردەم ماڵەکەمان بە ئۆتۆمبێلەکەی 'درێفتی' کردووە."
هاوسەری لاهوور شێخ جەنگی باس لەوە دەکات کە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی سەر لالەزار مەبەست لێی تەنها وێرانکاری بووە. "بە زیاتر لە 100 درۆن هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەمان و مەبەستەکەش تەنیا بۆ وێرانکاری بووە و هیچی تر نەبووە." ئەو خانووەی کە تێیدا نیشتەجێ بوون، وەک هاوسەرەکەی سەرۆکی بەرەی گەل دەڵێت، موڵکی دایک و باوکی خۆی بووە و وەک شوێنی حەوانەوەیان بەکاریان هێناوە کاتێک لە کوردستان بوون.
ئەو دەڵێت، وێرانکارییەکە تەنها ماڵی خۆیانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو هێزەکانی یەکێتی چوونەتە سەر ماڵی باوکیشی و دەستکاری ئەو کەلوپەلانەیان کردووە کە "ماوەی سی ساڵە پاراستوومانە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خاتوو گەشە ئاماژەی بە کاریگەریی دەروونیی ڕووداوەکە کرد لەسەر منداڵەکانیان. یەکێک لەو دیمەنە کاریگەرانە، بینینی ژووری نوستنەکەی "دیانا"ی کچیان بووە لەلایەن خۆیەوە. کاتێک کچەکەی وێنەی ژوورەکەی بینیوە، گریاوە و وتوویەتی، "دایکە، بۆچی وایان لە ژوورەکەم کردووە؟"
ئەمەش بزانە: لاهوور شێخ جەنگی و گەشە حەمە چاوشین خاوەنی سێ منداڵن: دوو کوڕ بە ناوەکانی داریۆس و دیاکۆ، لەگەڵ کچە تاقانەکەیان بە ناوی دیانا کە تەمەنی نزیکەی 10 بۆ 11 ساڵە. هەرسێکیان لە قوتابخانەیەکی فەرەنسی لە سلێمانی خوێندوویانە.
پێشتر وێنەی خێزانییان بە بەردەوامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرایەوە. دوابەدوای ڕووداوەکانیش، هاوسەرەکەی لاهوور شێخ جەنگی وێنەیەکی خێزانیی بڵاو کردەوە و لەسەری نووسیبووی: "لاهوور گیان، هەتاهەتایە لەگەڵت دەبین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





