خامنەیی: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەوروپییەکان گفتوگۆی ئەوەیان کردبوو کێ دەبێتە پاشای داهاتووی ئێران
- هەواڵ
- 24 ئاب

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی "بە تووندی" لە بەرامبەر داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی تاران ببێتە وڵاتێکی "گوێڕایەڵ و ملکەچ"، ڕادەوەستێت.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران بە بەردەوامی پەیوەندییەکی ئاڵۆز و خراپیان هەبووە بەتایبەتی دوای ئەوەی کە ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بنکە و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەوە بووە هۆی ئەوەی ئەوەندەی دیکە پەیوەندییە سیاسییەکانیان تێکبچێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، "ئەمریکییەکان دەیانەوێت زاڵ بن بەسەر ئێران و ئامانجیان ئەوەیە ئێرانێکی ملکەچ دروست بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەروەها ڕەخنەی لە هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی گرت و ئاشکرای کرد کە تەنها یەک ڕۆژ دوای "هێرشەکان" بۆ سەر ئێران، لە پایتەختێکی ئەوروپی کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر جێگرەوەیەک بۆ کۆماری ئیسلامی بکەن.
بە گوتەی خامنەیی، ئەو وڵاتانە "زۆر دڵنیا بوون" لەوەی کە سیستمی کۆماری ئیسلامی دەڕووخێت و تەنانەت باسیان لەوە کردووە کێ دەبێتە پاشای داهاتوو. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئێرانییەکی ناپاکیش" لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە بووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆتاییدا، ڕێبەری ئێران جەختی کردەوە کە گەلی ئێران، بە پشتیوانیکردنی هێزە چەکدارەکان و حکومەت، "وانەیەکی بەهێزی" پیشانی دوژمنان داوە و پیلانەکانیانی پووچەڵ کردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






