چارەنووسی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لە بەردەم داگای کوردستان و یاسای بەریتانی چی دەبێت؟
- هەواڵ
- 24 ئاب

لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
دوای دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانین، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا بەریتانیا چ ڕۆڵێک دەبینێت و چ هەنگاوێک دەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بۆ سەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری تووند، ناوبراو لەگەڵ پۆڵادی برای دەستگیر کران.
لێدوانی فەرمی: سام یەزیگی، پارێزەر و شارەزای یاسایی بەریتانی بە ئاڤای وت، "بەپێی یاسای بەریتانیا، هەر هاوڵاتییەکی بەریتانی لە هەر وڵاتێک دەستگیر بکرێت، پێویستە بەپێی یاسای ئەو وڵاتە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت". ئەمەش بەو مانایەیە کە بەریتانیا ناتوانێت داوای گواستنەوەی لاهوور شێخ جەنگی و براکەی بکات بۆ ئەوەی لە بەریتانیا دادگایی بکرێن.
یەزیگی ڕوونی دەکاتەوە کە ڕۆڵی بەریتانیا لەم دۆخەدا تەنیا دەتوانێت لە چوارچێوەی ڕێکارە دیپلۆماسییەکاندا بێت و مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە ڕێکارە یاساییەکانی ئەو وڵاتە بکات کە کەسەکەی تێدا دەستگیر کراوە.
زانیاریی زیاتر: لە دۆخێکدا ئەگەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەرامبەر بە دەستگیرکراوەکان بکرێت، ئەو کاتە بەریتانیا دەتوانێت لە ڕێگەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە گوشار دروست بکات. ئامانج لەم گوشارەش دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە ڕێکارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی و دادپەروەرانە بەڕێوەدەچن و دوورن لە هەر جۆرە تووندوتیژییەک و پێشێلکردنێکی مافی بەندکراو.
لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا داوای لە دەزگا فەرمییەکان کردووە کە ڕێکارەکان لە چوارچێوەی پرەنسیپەکانی دادپەروەری و یەکسانیدا جێبەجێ بکرێن. کۆنسوڵخانە جەختیشی کردووەتەوە کە "لە نزیکەوە چاودێریی ڕەوشەکە دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





