لە پەرلەمانی عێراق یاسایەک لە بەرژەوەندیی گیراوان و زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەرکرا
- هەواڵ
- 26 ئاب

دیمەنێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەمواری یاسای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا، بەگوێرەی هەموارەکەش زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان لە هەمان ماف و ئیمتیازاتی زیندانییە سیاسییەکانی عێراق سوودمەند دەبن کە ژمارەیان 25 هەزار و 807 کەسە.
وێنە گەورەکە: بە گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆسەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق کۆمەڵێک ماف و ئیمتیازییان پێدەدرێت لەوانەش زیادبوونی مینحە، قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی لە زیندانبوون، پێدانی زەوی و پارە بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و دابینکردنی پارە بۆ چارەسەر یان خوێندن یاخود حەج و عومرە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بەداخەوە تەنیا لەبەر ئەوەی زیندانی و گیراوانی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژە یاساکە زیاد کرا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دیسان هاوشێوەی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کورسی سەرۆکایەتی چۆڵکرا و بەشێکی زۆریش لەفراکسیۆنەکان هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت، بۆیەش جارێکی دیکە دەسەڵاتی خۆمان بەکارهێنا و پرۆژە یاساکەمان تێپەڕاند، بەو بۆنەیەش پیرۆزبایی لە زیندانی و گیراوانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم عێراق دەکەین".
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی کە زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە گواستنەوەی دۆسییەکانیان سوودمەنددەبن بریتین لە:-
- مینحەی زیندانیانی سیاسی دەبێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.
- پارچەیەک زەوینان پێدەدرێت.
- قەرەبووی ئەو ڕۆژانەیان بۆ دەکرێتەوە کە لەزیندان بوونە.
- بڕێک پارەیان پێدەدرێت بۆ دروست کردنی یەکەی بیشتەجێبوون.
- پێنج ملیۆن دیناریان بۆ یەکێک لەو مەبەستانە بۆ خەرج دەکرێت، 'چارەسەر و خوێندن لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، حەج و عەمرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یاساکە ڕاستەوخۆ 25 هەزار و 807 کەس سوودمەند دەبن و دۆسیەیان گواستراوەتەوە سەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق، 17هەزار و 537 کەسیش هێشتا ڕێکارەکانی مامەڵەی زیندانی سیاسییان و دۆسیەکانیان تەواو نەبووە، چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەی دۆسیەکانیان دەکرێت، هەر کەسێک دۆسیەکەی پشتڕاست کرایەوە ئەوانیش سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت