
ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگای خورماتوو 500 دۆنم زەویی کورد دەدرێت بە عەرەبی هاوردە، ئەمەش نیگەرانی جووتیارانی کوردی لێکەوتەوە. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر جووتیارانی کورد دەکرێت نایاساییە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-8-2025، هێزێکی زۆری سوپای عێراق و پۆلیسی عێراقی لەگەڵ عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر گوندی تەپەسەوز لە سنووری قەزای خورماتوو، هەوڵدەدەن بەڵێننامە بە جووتیارانی کورد پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی زەوییەکانیان لێوەربگرنەوە و ئەو زەوییانە بە عەرەبی هاوردە بدەن.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤای وت، کێشەی زەوی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنەوە هەبووە، ئەمەش پەیوەستە بە کێشەی دەستووری و یاسایی و سیاسی.
- "لەماوەی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق کارمان لەسەر کردووە، کۆمەڵێک لە بڕیارەکانی مەجلیسی سەورەی ڕژێمی بەعسمان بە یاسا هەڵوەشاندەوە و زەوییەکانمان بۆ خاوەنەکانیان گەڕاندەوە"، یاساکە ئێستا بەرکارە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەوەی ئێستا جێگەی نیگەرانییە، سوپا تەداخوڵ دەکات و ئەمەش نایاساییە، بە گوێرەی ماددەی نۆی دەستوور، سوپا نابێت تەداخول بکات لەسەرکووتکردنی خەڵکی عێراق لە کێشە سیاسیەکان".
- ئیمە لە هەوڵەکان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کورد، ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی داوە، نایاساییە و قبوڵکراو نیە، ئەوە داگیرکردنی ماڵ و موڵکی کوردە لە ناوچەکە.
- سوپای عێراق هەڕەشەی دەستگیرکردنی لە جووتیاران کردووە، پێش ئەوەی فەرمانی دادگا دەربچێت ئەمەش نایاساییە و نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
16 تشرینی یەکەم
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات