
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بڕیاری دا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ئاشتی ڕێگە نادات بەرپرسانی فەڵەستین بچنە وڵاتەکەی و ڤیزایان پێنادات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەپێی یاساکانی ئەمریکا، ڤیزای ئەندامانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین و دەسەڵاتی فەڵەستین هەڵدەوەشێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئیدارەی ترەمپ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە، لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی ئێمەدایە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین و دەسەڵاتی فەڵەستین لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر پابەندنەبوونیان بە بەڵێنەکانیان و تێکدانی ئەگەری سەرکەوتنی ئاشتی.
لەلایەکی دیکە: ئیدارەی ترەمپ دەشڵێت، دەبێت ئەو لایەنانە تیرۆر ڕەتبکەنەوە، لەوانەش کۆمەڵکوژی 7ی ئۆکتۆبەر و کۆتایی بهێنن بە هاندان بۆ تیرۆر و دەبێت دەسەڵاتی فەڵەستین کۆتایی بهێنێت بە هەوڵەکانی بۆ تێپەڕاندنی دانوستانەکان لە ڕێگەی هەڵمەتە یاساییە نێودەوڵەتییەکانەوە، لەوانەش سکاڵا بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی بۆ مسۆگەرکردنی دانپێدانانی تاکلایەنەی دەوڵەتی فەڵەستین. هەردوو هەنگاوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییان لەسەر ڕەتکردنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و تێکچوونی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە هەبوو.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






