
ئەو ژنە داعشە بە ڕەچەڵەک بەڕازیلییەی گەڕایەوە وڵاتەکەی
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی بەرازیل، گەڕانەوەی یەکێک کەسێکی ڕاگەیاند، کە پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە کردبوو و ماوەی نۆ ساڵ لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەدا بوون لە عێراق و سووریا ژیابوو.
چیرۆکی سەرەکی: کارینا ئایالین ڕایۆڵ باربۆسا هاوڵاتییەکی بەڕازیلییە و نۆ ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە کردووە و لەنێوان عێراق و سووریا، دواتر لەگەڵ چەکدارێکی داعش هاوسەرگیری دەکات. باربۆسا، خەڵکی شاری بێلێمە لە باکووری بەرازیل، لە ساڵی 2016، لە زانکۆی فیدراڵی پارا خوێندکاری بواری میدیا بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی فیدراڵی بەرازیل ڕایگەیاند، باربۆسا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ کوڕە حەوت ساڵانەکەی گەیشتەوە فڕۆکەخانەی گوارولیۆس لە ساوپاولۆ، کە بە گەشتێک لە دیمەشقەوە بەڕێ کەوتبوو.
بەپێی میدیاکانی بەڕازیل، پۆلیسی فیدراڵی بەرازیل و دیپلۆماتکاران سەرپەرشتی پرۆسەی گەڕاندنەوەکەیان کردووە و داهاتووی باربۆسا و کوڕەکەی لە بەرازیل نادیارە، چونکە ئێستا لە ژێر چاودێریی دەسەڵاتی فیدراڵیدان.
لەلایەکی دیکەوە: دۆسیەی باربۆسا مشتومڕێکی فراوانی لە بەرازیل دروستکردووە سەبارەت بە ڕادەی بڵاوبوونەوەی تۆڕەکانی توندڕەوی و چۆنیەتی ڕاکێشانی کچێکی گەنج لە خێزانێکی کاسۆلیکی بۆ یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێکخراوەکان لە مێژووی هاوچەرخدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





