
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سبەی دووشەممە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی شاری مووسڵ دەکەن و بەشداریی لە مەڕاسیمی کردنەوەی مزگەوتی (نووری) دەکەن.
وێنە گەورەکە: مزگەوتی نووری یەکێکە لە ناسراوترین شوێنەوارەکانی مووسڵ، ساڵی 2014 ناوبانگێکی جیهانی وەرگرت کاتێک ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش دامەزراندنی خەلافەتەکەی لەو مزگەوتەوە ڕاگەیاند، بەڵام لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە ساڵی 2017دا خاپوور بوو، ماوەی چەند ساڵێکیش بوو لەچوارچێوەی ئەو 115 ملیۆن دۆلارەی بۆ نۆژەن کردنەوەی شوێنە کەلەپوورییەکانی مووسڵ کۆکراببووەوە، مزگەوتەکە بە سەرپەرشتیی یونسکۆ کاری نۆژەن کردنەوەی بۆ دەکرا.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مووسڵ دەکەن، ئامانجی سەردانەکەش بۆ بەشداری کردنە لە مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی نووری دوای نۆژەنکردنەوەی.
وتیشی، شاندێکی ئیماراتیش کە پاڵپشتی دارایی نۆژەن کردنەوەی مزگەوتی نووری کردووە، لە هەولێرەوە یاوەری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک هۆزەکان لە مەڕاسیمەکەدا بەشدار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەوتەی دووبەردانی لە پەراوێزی کردنەوەی مزگەوتی نوور، هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندی هەولێر و بەغدا ناکرێت بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆسییەکان بەگشتی و پرسی شنگال و دەشتی نەینەوا بەتایبەتی، چونکە ئامانجی سەردانەکە تەنیا بۆ بەشداربوونە لەو مەراسیمە.
لەلایەکی دیکەوە: د. فازیل بەدرانی، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیریی و شوێنەواری عێراقیش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، جگە لە شاندی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ، شاندێکی ئیماراتیش کە پێکهاتوون لە نوورە کەعبی، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە و شێخ سالم خالید قاسمی، وەزیری ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە، سبەینێ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دێنە عێراق و لە مەڕاسیمی کردنەوەی مزگەوتی نووری، کەنیسەکانی ساعە و تاهیرە لە مووسڵ بەشداری دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات