
لۆگۆی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، جگە لە كوشتن و دەستگیركردن و بێسەروشوێنكردنی ژمارەیەك لە پاسەوانان و هەڤاڵانی لاهوڕ شێخ جەنگی، سەرۆكی قەوارەكەیان، چەكدارانی یەكێتی چەند ڕۆژێكە هەڵمەتێكی ڕەشبگیری و هەڵكووتانە سەرماڵی لایەنگرانی بەرەی گەلیان دەستپێكردووە و هاناش بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەهێنن.
وێنە گەورەكە: شەوی 22ـی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە هێزێكی زۆری كۆماندۆ و تانك و تۆپ و چەكی قوورسەوە، هێرشی كردە سەر هۆتێل لالەزار؛ شوێنی مانەوەی لاهوڕ شێخ جەنگی و بەشێك لە سەركردەكانی بەرەی گەل، دوای شەڕێكی چەند كاتژمێری و قوربانیی زۆری مرۆیی و ماددی، سەرۆكی بەرەی گەل و دوو برای دەستگیركران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەوارەی سیاسیی 'بەرەی گەل' لە ڕاگەیێنراوەكەدا ئاماژەیان بەوەكردووە، ڕۆژی 22ـی ئاب، بەبێ بوونی هیچ پاساوێكی سیاسی و یاسایی و ئەمنی، میلیشیا لەیاسادەرچووەكانی یەكێتیی نوێ، دوور لە هەموو بەها و ڕێكارێكی یاسایی، هەڵیانكووتایە سەر ماڵی سەرۆكی قەوارەی بەرەی گەل و ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی، بە دڕندانەترین شێوە بە ئاگر و ئاسن مامەڵەیان لەگەڵ چەند پاسەوانێكی تایبەتی ناوبراو و هەڤاڵەكانی كرد؛ دوای شەهیدكردنی ژمارەیەك لە پاسەوانانی ماڵەكەی خۆی و دەستگیركردنی ژمارەیەك لە هەڤاڵەكانی كە زۆربەیان تاكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە، ماوەی 10 ڕۆژیشە میلیشیا لەیاسا دەرچووەكان بەردەوامن لە ڕەشبگیری و هەڵكووتانە سەر ماڵی لایەنگرانی بەرەی گەل.
زانیاریی زیاتر: بەرەی گەل وەك قەوارەیەكی سیاسی، داوا لە هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بەتایبەت سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە، بەزووترین كات دەستوەردان بكات و ئەو كردە نایاسایی و نامرۆڤانەی چەكدارانی یەكێتی ڕابگرێت.
بەرەی گەل داوا دەكات یاسا بەبێ هەژموونی حیزبی و كەسی، كاری خۆی بكات نەك هێزی میلیشیایی و ویست و ڕقی كەسی.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






