زانیاریی نوێ لهبارهی كوشتنی بهرپرسانی ئێران لهلایهن ئیسرائیلهوه ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 31 ئاب
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیاریی نوێ لهبارهی كوشتنی بهرپرسانی ئێران لهلایهن ئیسرائیلهوه ئاشکرا دەکات و دەڵێت، مۆساد لەڕێگەی مۆبایلی پاسەوان و شۆفێری بەرپرسانەوە کاری لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی بەرپرسانی ئێران کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، مۆساد لەڕێگەی مۆبایلی پاسەوان و شۆفێری ئەو بەرپرسانەوە شوێنەکەی زانیون و بەدوایانەوە بووە.
زانیاریی زیاتر: لە میانەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیان بەرپرسان و شۆفێر و پاسەوانەکانیشیان داوایان لێکرابوو مۆبایل بەکار نەهێنن، بەڵام شۆفێر و پاسەوانی بەرپرسانی ئێران پابەند نەبوون بە بڕیارەکە.
ئەوەش بزانە: ئیسرائیل لەسەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئامادەکارییەکانیان بۆ کردنە ئامانجی بەرپرسانی ئێران تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی ڕەتکردنەوەی پلانەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئۆپەراسیۆنەکانیان دواخستووە.
باکگراوند: لە ساڵی 2022ەوە مۆساد کاری لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی بەرپرسانی ئێران کردووە و بۆ ئەم کارەش پشتی بە مۆبایلەکانی ئەو کەسانە بەستووە کە لە دەوری بەرپرسانی ئێران بوون.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






