
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 110 هەزار ئۆتۆمبێلی جیاواز لەلایەن کۆمپانیا و بازرگانانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمی جۆری هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک میترۆ و شەمەندەفەر، هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ هاتووچۆکردن پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن، بەمەش خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل زۆر بووە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: لەو نۆ مانگەدا 526 مۆڵەتمان بە کۆمپانیا و بازرگانان داوە، 110 هەزار ئۆتۆمبێل لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
زانیاریی زیاتر: ئۆتۆمبێلەکان لە خەسڵەتی بەنزین، هایبرێد و کارەبایی پێکهاتوون، لە وڵاتەکانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، یابان، چین و چەند وڵاتێکی دیکەوە هاوردە کراون، بەشێکیان بۆ شارەکانی دیکەی عێراق نێردراون.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو 924 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دراوە، لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان و باشماخ 172 هەزار و 234 ئۆتۆمبێل هاوردە کرا بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






