
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دوای سێ جار دانیشتنی دادگا، سەرەنجام ئەمڕۆ سێشەممە دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەپاند.
چیرۆکی سەرەکی: کێشەی نێوان شادی نەوزاد و شاسوار عەبدولواحید دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، کاتێک شادی نەوزاد کە ئەوکات ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو، لە جووڵانەوەکە جیابووەوە. دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مۆبایلەکەی بەرزکردەوە و نامەی هەڕەشەئامێزی نیشانی میدیاکان دا و ڕایگەیاند کە "شاسوار و باندەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕووتمان لێدەکەن هەر لەو کاتەدا بەڵێنی تۆمارکردنی داوای یاسایی دا.
زانیاری پەیامنێر: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا لەبەردەم دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، دادگا سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرد، ئەو سزایە هەمان ئەو سزایە بوو کە پێشتر دادگا بەشێوەی غیابی بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دەرکرد بوو. ئەمڕۆ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو سزایەی بۆ دەرچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی 12 ئابی ئەمساڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی لەناو ماڵەکەی خۆی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
- ببینە و ببیستە
- 56 خولەک لەمەوپێش
جوڵەی داعش دوای ڕووداوەکانی سووریا لە گەرمیان زیادی کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و سعودیە تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت






