
هەناردەکردنی پەتاتەی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 116 هەزار تۆن پەتاتە لە دهۆکەوە هەناردەی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: بەرووبوومی ساڵانە پەتاتە لە هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 650 هەزار تۆن، بڕێکی زۆری ئەو بەرووبوومە لە سنووری پارێزگای دهۆکە، بەرهەمی پەتاتە لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە بۆیە بەشێکی زۆری هەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی وڵاتیش دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە مانگی هەشتی ئەمساڵ 28 هەزار و 661 تۆن پەتاتە هەناردەی باشوور و ناوەراست کراوە، زۆرترینی لە سنووری قەزای بەردەڕەش بووە و 17 هەزار و 189 تۆن پەتاتە لەو قەزایەوە هەناردە کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤامیدیای گوت: بەرووبوومی پەتاتە لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەمساڵ نزیکەی 600 هەزار تۆنە، لەو بڕە 116 هەزار تۆنی هەناردەی باشوور و ناوەڕاست کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 163 هەزار و 447 تۆنە بەرووبوومی کشتوکاڵی دهۆک هەناردە باشوور و ناوەڕاست کراون، 48 هەزار و 550 تۆنی لە مانگی هەشتەوە بووە.
ئەمەش بزانە: ئەو بورووبوومانەی هەناردە کراون بریتین لە؛ پەتاتە، پیاز، خەیار، هەنجیر، کولەکە، تەماتە و گندۆرە.
بۆچی گرنگە: بڕی بەرووبوومی پەتاتە و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە کاریگەریی دەبێت لەسەر دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، لەهەمان کاتیش کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر باشترکردنی بار و گوزەرانی جووتیاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر جووتیارێک بەرووبوومی پەتاتە هەناردە بکات لەلایەن بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان نووسراوییان بۆ دەکرێت و ئاسانکارییان بۆ دەکرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەرێمی کورستان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و پەتاتەی پیشەسازیش لەکاتی پێویستی و بەپێی نووسراوی فەرمی هاوردە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیوا ئەیوب فەرماندەی هێزەکانی کۆسرەت ڕەسوول لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ سەدان پارچە زەوی لە دهۆک تاپۆ دەکرێن






