بابەکر زێباری: تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 ئەیلوول

هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی مەشق و ڕاهێنان. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تا کۆتایی ساڵی 2026 کۆتایی دێت. جەختیش دەکاتەوە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامن و هیچ کەموڕییەکیان نییە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆری کرد بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پیشمەرگە، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەش کە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردوویانە، تاوەکوو ساڵی 2026 دەبێت هەموو هێزەکانی پیشمەرگە یەکخرابن، هەنگاوەکانی ئەو یەکخستنە دەستی پێکردووە و کاری بەردەوامییان لەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی بە ئاڤا میدیای گوت: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە زۆر بە باشی و بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و تا کۆتایی ساڵی 2026 یەکخستنەوەیان تەواو دەبێت.
- هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامن و هیچ کەموڕییان نییە.
- هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ژمارەیان کەمە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە کاریگەرییان کەم بێت.
- نەهاتنە پێشەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی مەترسی هەڵگیرسانەوەی شەڕی لێ دەکرێت.
- یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوورکەوتنەوەیە لە مەترسی بە ئامانج گرتنیان لە گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە.
بابەکر زێباری ئەمانەشی گوت:
- هەندێ گرووپ لە عێراق هەن گوێڕایەڵی فەرمانەکانی فەرماندەیی هێزەکانی عێراق نابن.
- ئەگەر گرووپە چەکدارەکان هێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە ئامانج بگرن عێراق ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.
- ئەگەر گرووپەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل نەکەونە کێشە و ئاڵۆزی ئەوا هێرشیان ناکرێتە سەر، بەڵام ئەگەر خۆیان تووشی ئەو شەڕە بکەن هاوشێوەی حووسی و حزبوڵڵا و حەماسیان بەسەر دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






