
دیمەنێک لە شەڕەتەقەکەی قەزای شێخان
ئاڤا نیوز
ئەمشەو لە قەزای شێخان، لەنزیک هۆڵێکی بووکگواستنەوە لەکاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزێکی ئاسایش شەڕە تەقە ڕووی دا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی سەلام موشیر، پەیامنێری ئاڤا، هێزێکی ئاسایش هەوڵیانداوە لەنزیک هۆڵی ئاهەنگەکەدا داواکراوێکی بازرگانی ماددەی دەستگیر بکەن، بەڵام داواکراوەکە دەستی بە تەقەکردن کردووە و هێزەکانی ئاسایشیش وەڵامیان داوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ساڵێکە بە دوای ئەو تۆمەتبارەوە بوون، ئەمشەو هێزەکانی ئاسایش زانیارییان هەبووە کە لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە بەشدار بووە، هێزەکانی ئاسایش چاوەڕوانیان کردووە تاوەکوو ئاهەنگەکە تەواو دەبێت.
سەردار شێخ یەحیا گوتیشی، دوای دەرچوونی لە ئاهەنگەکە، هێزەکانی ئاسایش داوایان لە تۆمەتبارەکە کردووە خۆی ڕادەست بکات، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە و دەستی کردووە بە تەقەکردن و هێزەکانی ئاسایش وەڵامیان داوەتەوە.
زیانەکان: لە ئەنجامی ئەم ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەدا، سێ کەس کوژراون؛ دووانیان کارمەندی ئاسایشن و ئەوی دیکەشیان تۆمەتبارەکەیە. هەروەها چوار کارمەندی دیکەی ئاسایش بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا نیوز زانیویەتی کە هێزەکانی ئاسایش ویستویانە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، کە چەکی جۆراوجۆریان پێبووە لەوانە دەمانچە و کڵاشینکۆف. هۆڵی بووکگواستنەوەکە دەکەوێتە سەر ڕێگای دهۆک - هەولێر، و تۆمەتبارەکان هاوڵاتی کوردی خەڵکی ناوچەکە بوون.
لەلایەکی دیکە: بریندارەکان بەپەلە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، تەرمی کوژراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.
نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





