کارەبای 24 کاتژمێری - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی لە تەواوی قەزای خەبات و دەوروبەری جێبەجێکراوە، کێشەی پچڕانی کارەبا بە تەواوی لەو سنوورە نەماوە.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیێنراوە کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، بڕیارە تاکۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان کارەبای بەردەوامی بۆ دابین بکرێت، لە زۆربەی قەزا و ناحیەکانیش کارکردن بەردەوامە. هاوکات لە قەزای خەبات و دەوروبەری کارکردن تیایدا کۆتایی هاتووە و کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان کاوێز، بەڕێوەبەری کارەبای خەبات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تیمی ڕووناکی کارەکانی لە سنووری قەزای خەبات تەواو بووە، ئێستا تەواوی خەبات و دەوروبەری کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابینکراوە.
- دوای تەواوبوونی کارەکانی تیمی ڕووناکی، زۆربەی هاووڵاتیان خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار کردووە، ئەو شوێنانەی کە پێشتر پێوەری زیرەکیان بۆ نەچووە، پێوستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای خەبات بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی ڕابردوو هاووڵاتیان بەهۆی کەمی کارەبا ناڕەزاییان دەردەبڕی، بەڵام ئێستا تەواوی سنوورەکە کارەبای 24 کاژمێری بۆ دابینکراوە بە نرخی پاڵپشتی کراوی حکومەت و بەپێی بەکارهێنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کارەبا تا ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتیی پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






