
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەقەکردن لە هێزەکانی ئاسایش لە قەزای شێخان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک تۆمەتبار دەرچوو. هاوکات یەکێک لە بریندارانی شەڕەکەی شەوی ڕابردووی قەزاکە کچی ئەو تۆمەتبارەیە کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژرا.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن دادگا داواکراو بوو، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەوە و لە ئەنجامدا دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون و تۆمەتبارەکەش کوژرا. هاوکات سێ كارمەندی هێزەکانی ئاسایش و کچێکی تۆمەتبارەکە کە تەمەنی 15 ساڵە بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دهۆک بە ئاڤا میدیای گوت: ئەو کەسەی تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کردووە بە تەنیا نەبووە و ژمارەیەک کەسی دیکە دەستیان هەبووە لە تەقەکردن لە کارمەندانی ئاسایش و دادوەر بڕیاری دەسگیرکردنی دەرکردوون.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە دهۆک ڕایگەیاند، هەرسێ بریندارەکەی کارمەندی ئاسایش نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و لەژێرچاودێریی پزیشکی دان، کچی تۆمەتبارەکەش کە بریندار بووە کەسوکارەکەی بردوویانەتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت.
لەلایەکی دیکە: هەر دوای ڕووداوەکە سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ئاڤا میدیای گوت: زیاتر لە ساڵێك بوو هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بەدوای ئەو تۆمەتبارەدا دەگەڕان كە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن دادگاوە داواكراو بوو.
گوتیشی، ئەمشەو زانیارییان هەبووە تۆمەتبار بەشدار بووە لە ئاهەنگێك و چووەتە نێو هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای شێخان، دوای كۆتاییهاتنی ئاهەنگەكە، هێزەكەی ئاسایش هەوڵیان داوە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و تۆمەتبارەكەش ڕاستەوخۆ دەستڕێژی گوللـەی لە هێزەكە كردووە و بەو هۆیەوە دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون سێ كارمەندی دیكەش زامدار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






