دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: هێشتا كێشەی وەڵامدانەوەی قوتابیان بە زمانی كوردی چارەسەر نەكراوە
- کوردستان
- 3 ئەیلوول

دیمەنی باڵەخانەی زانکۆی کەرکووک. وێنە؛ زانکۆی کەرکووک
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هێشتا كێشەی وەڵامدانەوەی خوێندكاران و قوتابیان بە زمانی كوردی لە تاقیكردنەوەكان، چارەسەر نەكراوە. دووپاتیشی دەكاتەوە پێویستە نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە نووسراو هەڵبوەشێتەوە نەك بە گفتوگۆی زارەكی.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕێگری دەكات لە وەڵامدانەوەی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ بە زمانی كوردی لە تاقیكردنەوەكان، بە بیانووی ئەوەی خوێندن لە زانكۆكاكانی پارێزگاكانی كەركووك، دیالە و نەینەوا، بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزییە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆیدا هێناوە و دوای چەند كاتژمێرێك لە دەرچوونی، نووسراوەكە بە زارەكی هەڵوەشێنرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دوای نووسراوی ڕێگرییەكە، ئەوكات و دوای هەوڵەكان وەها بڵاوكرایەوە كە كێشەكە چارەسەركراوە و قوتابیان دەتوانن بە زمانی كوردی وەڵام بدەنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو كێشە كە سەرەڕای ئەوەی پێشێلكارییەكی ئاشكرای ماددە (4)ـی دەستووری هەمیشەیی عێراقە، هێشتا چارەسەر نەكراوە و ڕێگرییەكان وەك خۆیان ماون، بەتایبەت بۆ خوێندكارانی بەشی یاسا و ئەو وانانەی كە تاقیكردنەوەی وزارین.
زانیاریی زیاتر: دەستەی ناوچە كوردستانییەكان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی كێشە و لادانی بەربەستەكانی بەردەم زمانی كوردی كە لەپاڵ زمانی عەرەبی، زمانی فەرمیی عێراقە. داواش لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا دەكات، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت قوتابیان بە زمانی دایك وەڵام بدەنەوە و وەرگێڕی پێویستیش بۆ ڕوونكردنەوەی وانەكان دابین بكرێت.
ئەوەی پێویستە بكرێت: دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە پێویستی دەزانێت، بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە بڕیار هەڵبوەشێنرێتەوە نەك بە گفتوگۆی زارەكی، عێراق و دەستوورەکەی موڵکی گەلانی عێراقە، لەم چوارچێوەیەشدا مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە شەڕی زەوتکردنی مافە دەستورییەکانی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەنجامبدات؛ لە بەردەوامی ئەم کێشەیە و پابەند نەبوون بە ماددەی چواری دەستوور و پێشێلکردنی، دەستەكە ڕێگەی دادگای فیدڕاڵی دەگرێتە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






