
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ئەو لایانانەیان دیاریی کردووە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە درۆن هێرشیانکردە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، دڵنیاییش دەدات لەوەی سنوورێک بۆ هێرشەکان دانراوە و دووبارە نابنەوە.
وێنە گەورەکە: لە چەند مانگی ڕابردوو چەندین جار بە درۆن هێرشکرایە سەر ناوچەکانی کوردستان و زیاتریش ژێرخانی وزە و کێڵگە نەوتییەکان بە ئامانج دەگیران، بەوهۆیەش پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکان زیانی بەرکەوت و بەشێکیان لە بەرهەمهێنان وەستان، تائێستاش کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانە ماون.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە باسی لەوەکرد، "سەرۆکوەزیران لیژنەیەکی بەسەرۆکایەتیی ئێمە پێکهێنا و ئێمەش سەردانی شوێنە بە ئامانج گیراوەکانمان کرد و بەڵگەکانمان کۆکردەوە، ڕاپۆرتی کۆتایی خۆشمان بە واژۆی سەرجەم ئەندامانی لیژنە تەواو کرد، لە ڕاپۆرتەکەدا هەموو لایەنە (هێرشکارەکان)ـمان بە وردی دیاری کردووە".
وتیشی، "ئامانجی ئێمە سەرەتا ئارامییە دواتر چارەسەر، سنوورێکیش بۆ هێرشەکان دانراوە و ئێمە حکومەتین دەزانین کە چۆن بە دانایی، عەقڵانیی، گفتوگۆ و دیپلۆماسییەت مامەڵە بکەین، ئەوەش کارنامەی حکومەتە، پشت بەخوا لەمەودواش هیچ هێرشێک ڕوونادات، ئەوەی هاووڵاتیان لە ئارامیی و ئاسایش لەئێمەیان دەوێت بۆیان دابین دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






