
ساتی گەیشتنی ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل بۆ ڤاتیکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ پاپا لیۆی چواردەم، پاپای ڤاتیکان و ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل پێنجشەممە لە ڤاتیکان کۆببنەوە، بەڵام ناکۆکی لەسەر ئەوە دروست بووە کە کێ دەستپێشخەری بۆ ئەم کۆبوونەوەیە کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرۆکایەتیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرزۆگ ڕۆژی پێنجشەممە لەسەر بانگهێشتی پاپا لەگەڵ لیۆ کۆدەبێتەوە، لە بەرامبەردا ڤاتیکان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، نەریتییە وەڵامی داواکارییەکان بدرێتەوە کە لەلایەن سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەتەکانەوە پێشکەس دەکرێت بۆ بینینی پاپا، ئاماژە بەوەش دەکات، لای ئێمە نەریت نییە بانگهێشتنامەیان پێشکەش بکرێت.
زانیاریی زیاتر: نووسینگەی هێرزۆگ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە، هەردوولا تاوتوێی هەوڵەکانی گەڕانەوەی بارمتەکان دەکەن کە لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون، و پاراستنی پێکهاتە مەسیحییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمەش بزانە: پاپا لیۆ هەفتەی ڕابردوو بانگەوازی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی دوو ساڵەی کەرتی غەززە کرد و داوای کرد سەرجەم بارمتە دەستبەسەرکراوەکان ئازاد بکرێن و ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی هاوکاریی بۆ ناو کەرتەکە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






