
ساڵح موسلیم، ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە)
ئاڤا نیوز
تا دێت فشار و چاوەڕوانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر دەستپێكردنەوەی دانووستانی نێوان هەسەدە و دیمەشق زیاتر دەبن، ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە)ـش دووپاتی دەكاتەوە، بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕازی نابن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 10ـی ئاداری ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەسەدە، ڕێككەوتن لەنێوان دیمەشق و هەسەدە لەسەر تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە دەوڵەتەوە واژۆ كرا، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لەبارەی پرسی لامەركەزیەت و سڕینەوەی هێزەكانی هەسەدە لەنێو سووپای سووریا، كۆسپ و تەگەرە لەبەردەم ڕێككەوتنەكە دروستبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فشارە نێودەوڵەتییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی دانووستان لەنێوان دیمەشق و هەسەدە لەكاتێكدایە، لەم ماوەیەدا ئیلهام ئەحمەد، نێردەی باڵای ئیدارەی خۆسەر، دووجار گەشتی دیمەشقی كردووە و لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حكومەتی نوێی سووریا كۆبووەتەوە و، باس لەوە دەكرێت قسەیان لەسەر ڕەشنووسێكی نوێی ڕێككەوتن كردووە.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی شەرقولئەوسەت، ساڵح موسلیم، ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) ڕایگەیاندووە، جگە لە بەردەوامی گفتوگۆ و دانووستانەكان لەگەڵ دیمەشق و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی دادپەروەرانە كە ئەركێكی هەمەلایەنە، بیر لە هیچ شێوازێكی دیكە ناكەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە كەمتر لە لامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕازی نابین، ئەگەر دیمەشق سیستمی لامەركەزی ڕەت بكاتەوە، ئەوا بیر لە بژاردەی دیكە دەكەینەوە.
لەلایەكی دیكەوە: هاوكات پەیەدە لە ڕاگەیێنراوێكدا داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەكان دەكات كە بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتی و پاراستنی خەڵكی سڤیل، دەستەبەری گەڕانەوەی ئابڕوومەندانەی ئاوارەكانی عەفرین و ناوچەكانی دیكە بكەن بۆ زێدی خۆیان.
پێدراوە ڕاستییەكان: سەرچاوە دیپلۆماتكارییەكان لە دیمەشق باس لەوە دەكەن، فشارەكانی ئەمریكا و فەرەنسا لەسەر دیمەشق و هەسەدە بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆكان زیادی كردووە، هەردوولایەن هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن ڕێگەچارەیەكی سیاسی بێ سەپاندنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بدۆزنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






