قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- عێراق
- 4 ئەیلوول

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نەتەوەیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری نەتەوەی عێراق لە تازەترین لێدوانیدا لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دەڵێت: دەزانین کێیە و ناوی لایەنەکانمان دیاریکردووە، دڵنیاش بن ئیتر دووبارە نابنەوە چوونکە سنوورێکمان بۆ داناون.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی هەرێمی کوردستان کران، کە بەشێک لەو درۆنانە ئامانجیان زیانگەیاندبوو بە کێڵگە نەوتییەکان و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتەوە ئاستی پێشووی.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نەتەوەیی عێراق دەڵێت: دوای لێکۆڵێنەوە ناوی ئەو لایەنانەمان دیاریکردووە کە بەدرۆن هێرشیان کردە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قاسم ئەعرەجی دەڵێت: دڵنیابن چیتر هێرش ناکرێت، چوونکە سنوورمان داناوە بۆ هێرشکارەکان.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرا نەکراوە کە درۆنیان ئاراستەی شارەکانی کوردستان کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دابوو ئەگەر حکومەتی عێراق ئەو هێرشکەرانە نەدۆزێتەوە و ڕایان نەگرێت، ئەوە چارەسەریان دەکات چونکە زانیاریی هەواڵگریی لەگەڵ ئەمریکییەکان هەبووە و زانراوە کە گرووپی سەر بە بە حەشدی شەعبی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





