
دیمەنێک لە ئاپۆرای لایەنگرانی جەهەپە لە تورکیا (ئەرشیڤ) - وێنە یۆرۆنیوز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دادگای مەدەنی 45ی ئیستەنبووڵ، سەرجەم سەرۆک و کارگێرانی کۆنگرەی 38ی جەهەپەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە، قەیووم لە شوێنی سەرۆکی پارێزگای ئیستەنبووڵ دانرا، کۆنگرەکانی جەهەپە لە سەریار، ئەتەشەهیر، کارتال، بەکرکۆی، بەشاکشەهیر و ئەسەنیورت ڕاگیرا.
چیرۆکی سەرەکی: داداگا بڕیاریدا، سەرۆکی پارێزگا و شارۆچکەکان، ئەندامان و ئەندامانی یەدەگ کە لە کۆنگرەی 8-10-2023ی جەهەپە هەڵبژێرداربوون، لە پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە.
هەریەک لە زەکی شان، حەسەن بابەجان، موژدەت گوربوز، ئەرکان نەرساپتان، لە کۆنگرەی 38ی جەهەپە وەک پارێزگای ئیستەنبووڵ و سەرۆکی شارۆچکە و ئیدارەی پارێزگا هەڵبژێردرابوون، لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی دادگا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
چی ڕوویدا؟ گورسەل تەکین، ئەندامی جەهەپەیە وەک قەیوم بوو بە سەرۆکی پارێزگای ئیستەنبووڵ، ئەمەش هەرای لە ناو جەهەپە دروست کرد، سەرۆک و لایەنگرانی جەهەپە ئەمە "بە پلانی دەسەڵات بۆ تێکدانی ناوخۆی جەهەپە ناو دەبەن". دواتر تەکین داوای چاوپێکەوتنی لە ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتی جەهەپە کرد، بەڵام ئەو بینینی قەییوومێکی ڕەتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: گورسەل تەکین بۆ سی ئێن ئێن تورک وتی: "من قەییووم نیم، سەرۆکی پارێزگای ئیستەنبووڵم، زانیارییەکان بە کەموكوڕییەوە بە ئۆزێل دراوە، ناشمەوێت دڵی هیچ برایەکم لەمن بڕەنجێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگا بڕیاریدا کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، تەنیا کۆنگرەی قەزاکان و کارەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرەی پارێزگاکان، لەلایەن ڕێکخراوی پارێزگای ئیستەنبووڵەوە دەکرێت، لەنێو ئەو کارانەی هەڵبژاردندا ڕابگیرێن کە لە ساڵنامەی کۆنگرەی 39ی جەهەپەدا هاتوون، بەپێی بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەرانی جەهەپە لە 14ی تەممووزی ساڵی 2025دا دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






