هۆشیار زێباری: حكومەتی عێراق بوێری نییە ناوی هێرشبەرانی سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرا بكات
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومهتی عێراق بوێری نییه ناوی تاوانبارانی هێرشهكانی سهر ههرێمی كوردستان ئاشكرا بكات.
چیرۆكی سەرەكی: لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە، 38 جار هێرشی درۆنیی و مووشەكی كرانه سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەو ژمارەیەش 9 هێرشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان بوون، ئەوانیش كێڵگە نەوتییەكانی: خورمەڵە، كۆرمۆر، سەرسنک، ئەترووش، بای حەسەن، پێشخابوور، تاوكێ، هەنت ئۆیڵ بوون، چەند هێرشێكیش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكەخانەكان كران.
پەیامی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' نووسیوویەتی، میلیشیا چهكدارهكانی سەر بە ئێران لهنێو خاكی عێراق، له مانگی تهممووزی ئهم ساڵدا، 38 جار به درۆن هێرشیان كرده سهر ژمارهیهك كێڵگهی نهوتی و دامهزراوهكانی ژێرخانی ههرێمی كوردستان، هاوكات حكومهتی عێراق وهكو نهریتێكی هەمیشەیی لیژنهیهكی بۆ بهدواداچوونی ڕاستییهكان پێكهێنا.
زێباری ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومهتی عێراق و لایهنه فهرمی و پهیوهندیدارهكانی، ڕاپۆرتێكیان لهمبارهیەوه دهركردووه و دانیان به هێرشهكاندا ناوه، بوێرییان نییه تاوانبارانی هێرشهكانی سهر ههرێمی كوردستان بناسێنن.
پەیوەست بەم بابەتە: ڕۆژی 28ـی تەمموزی ئەمساڵ، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە هەولێر، دواتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، زیان بە ناوبانگ و ئابووریی عێراق دەگەیەنن، سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین و هێرشکارەکان بە سزای خۆیان دەگەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






