چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕێگەی ئاڤاوە هەواڵێکی ڕۆژنامەی"شەرقولئەوسەت" ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 6 ئەیلوول

چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی کە زۆربەی لایەنە سیاسییە شیعەکانی عێراق کۆدەکاتەوە، لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕاستی و دروستی ئەو نامەیەی ئێران لەبارەی پشتیوانیکردنی عێراق بۆ حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بۆ دووبارە بونیادنانەوەی تواناكانی حیزبوڵڵای لوبنان، ئێران لە کۆتایی مانگی ئابی 2025 نامەیەکی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق ناردووە و تێیدا داوای پاڵپشتی دارایی و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی پارە و هاوکاری بۆ حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگەی دەروازەی قائیمەوە کردووە.
لێدوانی فەرمی: عیسام گڕێتی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا وتی، "سەرتاپای ئەو هەواڵەی باس لە نامەیەکی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات سەبارەت بە پشتیوانیی عێراق بۆ حیزبوڵڵا ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستییەوە، بەمەبەستیش لێی تەنیا شێواندنی وێنەی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ تێوەگلاندنی لە کێشەکانی دەرەوەی سنوورەکانی عێراق".
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شەریفی، شارەزا لە کاروباری ئەمنی و ستراتیژی، هۆشداری لە هەر دەستپێشخەرییەک لەلایەن عێراقەوە بۆ پشتیوانیکردنی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ڕێگەی دەروازەی سنووری قائیمەوە دا و لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ هەر داواکارییەکی ئێران کە پەیوەندی بە پاڵپشتی دارایی بۆ حیزبوڵڵای لوبنان هەیە، بکرێت.
زانیاریی زیاتر: "ئەم جۆرە هەنگاوە، ئەگەر ڕاست بێت، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دروست دەکات و دووچاری فشاری نێودەوڵەتیی و سزای ئابووری دەکاتەوە"، شەریفی ئەمەشی وت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات