
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری تورکیا "جەهەپە" جارێکی دیکە بە تووندی هێرش دەکاتە سەر دەسەڵات و ڕووداوەکانی ئیستەنبووڵ بە سیناریۆ و کاریکاتێر ناودەبات، دەڵێت: ئەوەی ڕوویدا چاوەڕوانکراو بوو، ڕەنگە کێشەی گەورەترمان بەسەر بێت، ڕۆژانی سەختتر چاوەڕێمان بکات، بەڵام ئەوەی پێویست بێت باج بدات باجەکەی دەدات و دۆخەکە لە 100 ساڵ لەمەوبەر خراپتر نییە.
وێنە گەورەکە: تا دێت گرژییە سیاسییەکان لە تورکیا لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات زیاتر دەبێت، دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگا کۆنگرەی 38ی جەهەپ هەڵوەشێنرایەوە، قەییووم بۆ سەرۆکی پاریزگای ئیستەنبووڵ دانرا، کۆنگرەی جەهەپە لە شەش شارۆچکەی وەستێنرا، گرژییەکان زیاتر بوون و جەهەپە هەوڵی کۆکردنەوەی و ڕێکخستنەوەی پارتەکەی دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە، جارێکی دیکە بە تووندی هێرش دەکاتە سەر دەسەڵات و ڕووداوەکانی بە سیناریۆیەکی ئاکپارتی ناودەبات.
ئۆزێل ڕووی دەمی کردە جەماوەرەکەی و پێیانی گوت : چاوەڕێی چیتان دەکرد، سەرۆککۆماری تورکیا بە ئاسانی دەسەڵات ئاڵۆگۆڕ بکات و بۆ ئێمەی جێ بهێڵێت، ئەوە دەزانین ڕۆژانی سەخت بۆ پارتەکەمان بەڕێوەیە، ڕەنگە کێشەی گەورەترمان بەسەر بێت، بۆیە ئەوەی دەبێت باجەکەی بدات دەیدات ئەوەی دەبێت زیندانی بکرێت دەکرێت، هەرچۆنێک بێت مەرجەکانی دۆخەکە لە 100 ساڵ لەمەوبەر خراپتر نییە.
-ئەگەر ئێمە یەک سانتیم چۆک دانێین، ئەوان 100 ساڵ میللەت بەرەو دواوە دەبەن و چۆک بە گەل دادەنێن.
- ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە ڕێگەکەمان ناگەڕێینەوە چۆک بۆ پلانەکانی دەسەڵات نادەین، لەگەڵ مگەل ئەمە تێدەپەڕێنین.
لەلایەکی دیکەوە: ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ کە ئێستا لە زیندانە لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: من هەر لەسەرەتاوە وتم خۆم ڕادەستی خوا و گەل دەکەم، ئەم میللەتە گەورەیە هیچ کات منییان پەشیمان نەکردووەتەوە لەم متمانەیەم بە ئەوان.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






