ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، پردی "مفرەگ عەتیش" لەسەر ڕێگەی کەربەلا-بەغدا کە لە قۆناغی دروستکردندا بووە، داڕوخاوە و کەوتووەتە سەر چەند ئۆتۆمبێڵێک. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک برینداربوونە.
چیرۆکی سەرەکی: پردی مفرەگ عەتیش لەسەر ڕێگەی کەربەلا-بەغدا لە قۆناغی دروستکردندا بووە، بەر لەوەی تەواو بکرێت و هاتووچۆی بەسەرەوە بکرێت، پردەکە بەسەر ژمارەیەک هاووڵاتی و ئۆتۆمبێلدا داڕما کە لەژێریدا تێپەڕ دەبوون. تیمەکانی فریاکەوتن ئێستا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی دەرهێنانی بریندارەکانن لەژێر داروپەردووی پردە داڕووخاوەکەدا.
لێدوانی فەرمی: سەلیم کازم، بەرێوبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی کەربەلا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا پێنج بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی حوسەیینییە و چارەسەر وەردەگرن، "هێشتا هەواڵی مردنی هیچیان بە دەست ئێمە نەگەیشتووە".
سەلیم کازم ڕوونیشیکردەوە، "هەموو ئەو بریندارانەی گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی حوسێنییە، برینەکانیان سووک بووە و تا ئێستاش هیچ بریندارێکی دیکەمان پێنەگەیشتووە".
لەلایەکی دیکەوە: نەسیف جاسم خەتابی، پارێزگاری کەربەلا ڕایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە ژێر پردەکە و یەکێکیان دەرهێنراوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرهێنانی ئۆتۆمبێڵی دووەم.


دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






