ئاڤای خەڵک؛ خراپی ڕێگاوبان کاسبکارانی ناوچەی پیشەسازی تیماری لە هەولێر نیگەران کردووە
- هەواڵ
- 6 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ناوچەی پیشەسازی تیمار، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - مەخموور، وێڕای ئەوەی زیاتر لە هەزار کارگەی جۆراوجۆری لێیە، کێشەیەکی گەورەی ڕێگاوبانی هەیە. ئەم کێشەیە بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی خاوەن کارگەکان و کاریگەری نەرێنی لەسەر چالاکییە بازرگانییەکانیان داناوە.
لێدوانی فەرمی: سالار عومەر، یەکێک لە خاوەن کارگەکانی ناوچەکە، بە ئاڤای ڕاگەیاندووە "جادە و بانمان نییە، هاوینان تەپوتۆز و زستانانیش قوڕ و چڵپاوە، قیر نەکراوە." ئەم دۆخە وایکردووە کە کرێکاران بە زەحمەت ئامادەی کارەکانیان ببن، چونکە ڕێگاکان ناخۆشن و کرێکاران نایانەوێت بڕۆنە ئەوێ.
زانیاریی زیاتر: خاوەن کارگەکان داوا لە شارەوانی دەکەن تەنها دیزاینی شەقامەکانیان بۆ بکات، چونکە ئەوان ئامادەن لەسەر حیسابی خۆیان ڕێگاکان قیرتاو بکەن. سالار عومەر ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەندێک لە خاوەن کارگەکان گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان هەیە، بەڵام "ڕوویان نایەت کۆمپانیا بیانییەکان ببەنە ئەوێ، بۆیە دەیانبەنە ناو هەولێر بۆ کۆبوونەوە." ئەوەی کێشەی بۆ ئێمە دروست کردوە خراپی رێگاکان هیچ کەس سەردانمان ناکات کەل و پەل کانمان وەک پێویست نافرۆشرین بابەتەکان ساخ نابنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەن کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماست بە ناڕەزایەتییەوە بە ئاڤای گوت، "هەتا ماستەکە دەبەمە سەر شەقامەکە، دەبێتە ماستاو و هەمووی تێکدەشڵەقێت."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤای وت، "بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەمانتوانیوە ڕێگاکەیان بۆ چاک بکەین." بەڵام دڵنیایی دا کە "ئێستا دیراسەی بۆ دەکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێگاکانیان بۆ قیرتاو دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





