
ژمارەیەک چەکداری هۆزە عەرەبەکان
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، شەڕی عەشایەریی ڕوویدا و کاتێک هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و چەکداری هۆزەکاندا دروستبوو، لە ئەنجامیشدا دوو چەکدار و دوو ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 10 کەسیش لە هەردوولا برینداربوون.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە ئاستەنگییە سەرەکییەکانی بەردەم دۆخی ئەمنیی لە عێراق بریتییە لە بوونی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت لەوانەش بوونی گرووپی چەکداری مەزهەبی و چەکداری هۆزەکان، ئەم چەکانەش لە هەموو ناکۆکییەکدا بەکاردەهێنرێن و خەڵک بەهۆیەوە دەکوژرێن و برینداردەبن، هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیش لەم بوارەدا بەردەوامن بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەبەر چەندین هۆکار لەوانە سروشتی کۆمەڵگەی عێراقی بە سستی دەچێتەپێشەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی سەعادەی بەشی ڕەسافە لە بەغدا، ناکۆکی عەشایەری دروستبووە و کاتێک هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕاستەوخۆ دەستڕێژیی گولـلەیان لێکراوە، هێزە ئەمنییەکانیش بەمەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارەکان وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت، بەهۆی پێکدادانەکان دوو لە هێرشکارەکان کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون، شەش کەسیشیان لێ دەستگیرکراوە و گەڕانیش بەدوای هەموو ئەوانە بەردەوامە کە دەستیان هەبووە لەو شەڕە عەشایەرییە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە، هەوڵەکانیش تا دەستگیرکردنی سەرجەمیان بەردەوام دەبن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزارەتی ناوخۆ گیانلەدەستدانی دوو ئەفسەر و برینداربوونی پێنج ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵیشی لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانە ڕاگەیاندووە، جەختیشیکردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتباران و سەپاندنی یاسا بەردەوام دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغداش ڕایگەیاند، هەر لایەنێک بیەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە و ئاژاوەی عەشایەریی و شەڕی چەکداریی ساز بکات، بە توندی وەڵام دەدرێتەوە و لە ڕووبەڕووبوونەوەیان درێغی ناکەن، ئاشکراشی کرد کە شەوی ڕابردوو ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە عەشایەرییەکە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون و ئەوان بەشێک نەبوون لە شەڕەکە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






