
دیمەنی ڕووخانی پردێک لە کەربەلای ناوەڕاستی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای کەربەلا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پێنج ئەندازیار و ئەفسەری پۆلیسی هاتووچۆی ئەو شوێنە دەرکرد کە ئێوارەی دوێنێ پردێکی تەواونەبوو تیایدا ڕووخا، لەکاتێکدا هێشتا پردەکە لەژێر دروستکردندا بووە و هیچ کەسێک بەسەریدا نەڕۆیشتبوو.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی دوێنێ لە پارێزگای کەربەلای ناوەڕاستی عێراق پردێک پێش تەواوبوونی ڕووخا، لە ئەنجامیشدا پێنج کەس برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلیش کەوتنەژێر پردە ڕووخاوەکە، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی پارێزگاکەش ئاشکرایکرد پردەکە لە قۆناغی دروستکردندابووە و لە کاتی چیمەنتۆکردنی پردەکە یەکێک لە ڕاگرە ئاسنەکان ترازاوە و دوو ئۆتۆمبێلیش بەخێرایی بە ژێر پردەکەدا ڕۆیشتوون و کەوتوونەتەژێرەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی نونی کەربەلا کە میدیایەکی ناوخۆیی پارێزگاکەیە بڵاویکردەوە، لەسەر ڕووخانی پردەکە و بەگوێرەی ماددەی 340 لە یاسای سزادان (زیانگەیاندن بە ماڵی گشتی بەمەبەست کە سزاکەی تا حەوت ساڵ زیندانیکردنە)، دادگاکەی پارێزگاکەیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پێنج ئەندازیار و ئەفسەری پۆلیسی هاتووچۆی شوێنی ڕووداوەکە دەرکرد.
دادگای کەربەلا داواشیکردووە ئەو کەسانە لەژێر لێکۆڵینەوە و لە زیندان بهێڵرێنەوە، تا ئەوکاتەی لیژنەکەی سەرۆکوەزیران کە تایبەت بە ئەم ڕووداوە پێکهێنراوە، کارەکانی خۆی تەواو دەکات و لایەنی بەرپرس و کەمتەرخەم دیاریی دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو کۆمپانیایەی سەرپەرشتی پردەکەی کردووە ناوی "شموخ عێراق"ـە، بەڵێندەرەکە ناوی شێخ عەباس فەتلاوییە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاریش ئەحمەد عەباسە، دەوترێت پڕۆژەکە بڕیاربووە لە 450 ڕۆژدا جێبەجێبکرێت و 14 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، لە پڕۆژەکەشدا کرێکاری میسری، سووریی و پاکستانی کاریان کردووە.
بەشێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ناوی بریندارەکانیان بڵاوکردووەتەوە و بریتین لە:
عەبدوڵا ئیبراهیم / سووری 22 ساڵ
ڕەمەزان داود / سووری 23 ساڵ
ئەسیب ئەحمەدی/ ئەفغانی 35 ساڵ
یوسف ناسری / ئەفغانی 25 ساڵ
حوسێن جابر 16 ساڵ
لەلایەکی دیکەوە: بەرگری شارستانی کەربەلاش بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو ئەوان هەشت کەسیان ڕزگارکردووە کە بەهۆی ڕووخانی پردەکەی قەزای حوسێنییە گیریانخواردبوو و پرۆسەی ڕزگارکردنی سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکیش تا درەنگانی شەوی بەردەوامی هەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






