
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێگەی دیپلۆماسی نەگیرێتەبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی دۆخێکی وێرانکەر دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای "جەنگی 12 ڕۆژە" ی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەشداریی ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان، واشنتن بەردەوام هەوڵ دەدات ئێران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن بەڵام تاران مەرجی هەیە بۆ کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هۆشداری دا لە وێرانبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ڕایگەیاند: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەشتن بە ڕێککەوتن شکست بێنن دەرئەنجامی زۆر ترسناکی دەبێت و وێرانکەر دەبن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەورووپا دەیانەوێت ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێت لەگەڵ ئێران، دەبێت ڕێگەی دیپلۆماسی بگرنەبەر و کاتی پێویستی پێبدەن، نابێت بیر لە بژاردەی دەرەوەی دیپلۆماسی بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی وتەکانیدا ئامادەیی ئێرانی بۆ چارەسەری دیپلۆماسی دەربڕیووە و ڕایگەیاند، تاران ئامادەیە ڕێککەوتنامەیەکی ڕاستەقینە و هەمیشەیی ئەنجام بدات و پیتاندنی یۆرانیۆم لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بێت بەڵام دەبێت سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





