
دیمەنی باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
چالاکوانانی عێراق سکاڵای دژی حیزبە چەکدارەکانی عێراق تۆمار دەکەن، هاوکات داوایان ئەوەیە نابێت بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن لە کاتێکدا خاوەنی گرووپ و چەکدارن کە دژی یاسا و دەستوورە.
چیرۆکی سەرەکی: چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن کە لەژێر ناوی "گردبوونەوەی سەربەخۆیی عێراق"دا کاردەکەن، سکاڵای فەرمییان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە دژی هەموو ئەو لایەنانەی پێکهاتەی چەکداریان هەیە، تۆمارکردووە. هاوکات نیازی خۆیان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی دژی پەرلەمان تۆمارکردووە بەهۆی یاسای هەڵبژاردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی ئەو چالاکوانانە هاتووە، سکاڵای فەرمیمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و بەشی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە دژی هەموو ئەو لایەنانە تۆمارکردووە کە خاوەنی گرووپی چەکدارین، بەو پێیەی ئەمە پێشێلکارییەکی ڕوونی بڕگەکانی دەستوور و یاسای ئێستای پارتە سیاسییەکانە".
"لەم ڕوانگەیەوە هەنگاوی دووەممان تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی بوو لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵی دژی پەرلەمان، لەپێناو تانەدان لە یاسای ئێستای هەڵبژاردن کە چەند بڕگەیەکی نادەستووری تێدایە، بە لەبەرچاوگرتنی ناکۆکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ دەستوور و پێشێلکردنی بنەماکانی دادپەروەری و دەرفەتی یەکسان بۆ هاووڵاتیان."
زانیاریی زیاتر: سکاڵاکە دژی ئەم حیزبانە بە دەیان بەڵگەوە تۆمارکراوە:
٠ بزووتنەوەی سادیقوون باڵی سەربازیی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی.
٠ ڕێکخراوی بەدر کە باڵی چەکداریی هەیە و هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات.
٠ بزووتنەوەی بابیلۆن کە کریستیانە و ڕەیان کلدانی سەرۆکایەتیی دەکات.
٠ بزووتنەوەی مونتەسیروون.
٠ بزووتنەوەی عێراقی ئیسلامی.
٠ هاوپەیمانیی خەدەمات.
٠ حیزبی موحافیزون.
٠ بزووتنەوەی جیهاد و بینا.
٠ هاوپەیمانیی سەفوەی نیشتمانی.
٠ هاوپەیمانیی حەدبای نیشتمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، 100 کەسایەتیی میدیایی و ڕۆشنبیری عێراقی دەستپێشخەریی "عێراقیەکان"ـیان دەستپێکرد و هۆشدارییان دا لە لەدەستدانی شەرعیەتی هەڵبژاردنەکان بەهۆی "هەژموونی ئەو لایەنانەی کە باڵی چەکدار و دارایی ناڕوونیان هەیە".
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2015ـدا، پەرلەمانی عێراق "یاسای ڕێکخستنە حیزبی"ـیەکانی پەسەند کرد، بەپێی یاساکە، نابێت حیزبەکان گرێدراو و پاشکۆی وڵاتانی دەرەکی بن، قەدەغەکردنی ئەو حیزبانەی باڵی چەکداریان هەیە لە بەشداری پرۆسەی سیاسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






