
دیمەنی مریشکی بەستوو لە یەکێک لە مارکێتەکانی بەغدا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو و پارچەکانی، بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەرهەمهێنەرانی پەلەوەر.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە کاریگەریی لەسەر پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دەبێت و دەبێتە هاندانێکیش بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان و ئەوانەی لەم کەرتە کاردەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتەکە، بڕیارەکە "لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتدا یەکدەگرێتەوە لە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەرهەمهێنەرانی پەلەوەر و بەپێی ئەوەی کە عەباس جەبر مالکی، وەزیری کشتوکاڵ خستوویەتییە ڕوو"، ڕوونیشی کردەوە کە "ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری دەنگی داوە بە قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی مریشکی بەستووی تەواو و پارچە کراو و بەرهەمەکانی دیکەی مریشک، ئەمەش پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی مسۆگەر دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، "بڕیارەکە دوای 45 ڕۆژ لە دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش دەرفەت دەدات بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست".
ئەمەش بزانە: ژمارەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە عێراقدا نزیکەی 1200 کێڵگەیە لە سەرانسەری وڵاتدا جگە لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا ژمارەی دامەزراوەکانی مریشکی هێلکەکەر نزیکەی 500 کێڵگەیە و مریشکی گۆشت نزیکەی 700 کێڵگەیە، بەپێی لێدوانە فەرمییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






