
هەردوو ئاڵای فینلەندا و ڕووسیا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداری بە فینلەندا دەدات و ڕایدەگەیێنێت ئاگامان لە هەموو ئامادەکاریی و جووڵە سەربازییەکانە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی فینلەندا لە ساڵی 2023 بوو بە ئەندامی ناتۆ، نیگەرانی و هۆشدارییەکانی ڕووسیا بەرامبەر بەو وڵاتە و هاوپەیمانی ناتۆ زیاتر بوو، بە تایبەت لە سەختترین کاتی جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا، مۆسکۆ بەردەوام هۆشداری بە فینلەندا دەدات لەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە جەنگ دژ بە ڕووسیا و هەر جووڵەیەکی سەربازی ناتۆ لە فینلەندا بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی دەبینێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە لە ئاژانسی "تاس" وتارێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هۆشداری بە فینلەندا و ناتۆ دەدات و نوسیویەتی: فینلەندا سیاسەتی ئامادەکاری جەنگ دژ بە ڕووسیا پەیڕەو دەکات، ئەم سیاسەتە کۆتاییەکەی جەنگ دەبێت لەسەر خاکی ڕووسیا، بە ئەندامبوونی هێلسینکی لە ناتۆ تەنیا هەنگاوێکی بەرگریی نەبوو، بەڵکو هەنگاوێکی بەرەنگاری بوو کە ئامانجەکەی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە و جەنگ بێت لەگەڵ ڕووسیا.
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ناتۆی تۆمەتبار کردووە و بە بەشێک لە پیلانەکەی داناوە و نوسیویەتی: ناتۆ ڕێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی فینلەندا بەکاردەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانی دژ بە ڕووسیا و ئاگاداری هەموو جووڵە سەربازییەکانین بە تایبەت بوونی بنکەی سەربازیی ناتۆ لە شاری ئیڤالۆی نزیک لە سنووری ڕووسیا بەڵگەی پیلانگێڕی ناتۆیە، دەبێت فینلەندا خۆی بەدوور بگرێت لە هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ئاگربەستی غەززە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا بەختیار داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ئاگربەستی غەززە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا بەختیار داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد