دوای سەرکەوتنی لە کوردستان کارەبای عێراق پڕۆژەی پێوەری زیرەک جێبەجێ دەکات
- عێراق
- 8 ئەیلوول

نموونەی چەند پێوەرێکی زیرەکی کارەبا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ناوی ئەو ناوچانە ئاشکرا دەکات کە پرۆژەی "پێوەری زیرەک" تێیاندا جێبەجێ دەکرێت و هاوکات وادەکەشی ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ یەکەمجار لە شاری هەولێر پڕۆژەی پێوەری زیرەک تاقیکرایەوە و چووە بواری جێبەجێکردن، بە وتەی بەرپرسان، ئەو پرۆژەیە یارمەتیدەر بوو لە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی وزە بە ڕێژەی 40%، هاوکات بووە هۆی زۆر کەمبوونەوەی سووتانی گۆڕەرەکانی دابەشکردنی کارەبا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "وەزارەتی کارەبا بەپێی ئاراستەکانی حکومەت کاردەکات، لە رێگەی میکانیزمی پێوەری زیرەک بۆ تۆڕی کارەبا، چەند ناوچەیەکی هەڵبژێردراو لە ژمارەیەک پارێزگا هەڵبژێردراون کە بریتین لە دیالە و ئەنبار و کەرکووک، جگە لە بەغدا، ئەم ناوچانە بە وریاییەوە هەڵبژێردراون دوای لێکۆڵینەوە لە تۆڕەکانیان و قورسایی و فیدەرەکانیان".
لەهەمان کاتدا: عەبادی ڕوونیشی کردەوە "وەزارەتی کارەبا کار لەسەر دانانی پێوەری زیرەک دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی بار و سنووردارکردنی بەفیڕۆدان و کۆتاییهێنان بە سەرپێچییەکان و ڕێکخستنی تەنانەت ناوچە کشتوکاڵییەکان و هەڕەمەکییەکان وەک بەکارهێنەر، هەروەها ڕێکخستنی تەنانەت فەرمانگە حکومییەکانیش بەپێی میکانیزمەکانی پێوەری زیرەک".
شێوازی جێبەجێکردن: بە وتەی عەبادی، "پێوەرە زیرەکەکان بە شێوەیەکی خۆڕایی بۆ بەشداربووان دادەنرێن و هیچ زیادبوونێک ناچێتە سەر نرخی کارەبا، ئەم پێوەرەش کارەبا بە درێژایی 24 کاتژمێر دابین ناکات، بەڵام لەبەر ئەوەی میکانیزمێکی ڕێکخستنی دابەشکردن لە ڕێگەی پێوەرە زیرەکەکانەوە هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کاتژمێرەکانی دابینکردن".
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە کۆتاییدا وتی: "کارەکان ئێستا لە چوار پارێزگا و لە ناوچە دیاریکراوەکانی ئەو پارێزگایانەدا بەڕێوە دەچن، هەشت ناوچەش لە پایتەختی بەغدا هەن کە نزیکەی ئامادەن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کارکردن تێیاندا بەپێی پێوەری زیرەک دەستپێدەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە