نیویۆرک تایمز: بەهۆی ڕێساکانی تاڵیبانەوە ژنان لەکاتی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ڕزگار نەکراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئەیلوول

دیمەنی دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لەماوەی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەسی کوشت و سێ هەزار و 600 کەسی بریندار کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستای هەژاند و ناوەندی بومەلەرزەکە بە دووری 42 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی جەلال ئاباد لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر بووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، "لەکاتێکدا کە ئەفغانستان لەژێر هەڕەشەی بوومەلەرزەکان بوو، بەڵام تیمیەکانی فریاگوزاری هاوکارییان پێشکەش بە ژنان نەدەکرد بەهۆی ڕێسا تووندەکانی تاڵیبانەوە هاوکات ئەو ئافرەت و ژنانەی کەوتبوونە ژێر دارووپەردووەکانەوە بەهیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان نەدەدرا، بەڵکو دەبوو چاوەڕێ بکەن تاوەکو تیمی فریاگوزاری ژنان بگەنە شوێنی ڕووداوەکان و هاوکاریی پێشکەش بەوان بکەن بەوەش ژمارەی قوربانیان ژنان بەراورد بە پیاوان لە ڕوودانی بوومەلەرزەکەدا زیاتر بوو.
ئەمەش بزانە: کۆمەڵێک ڕێسا و یاسای تایبەت بە ئافرەتان لەلایەن تاڵیبانەکانەوە جێبەجێ دەکرێن، دیارترینیان ئەمانەی خوارەوەن
٠ دوای تەواوکردنی پۆلی شەشی سەرەتایی کچان و ژنان لە قوتابخانەکان دەردەکرێن و بێبەش دەکرێن لە خوێندن.
٠ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە ژنان و کچان لە ناوەندە حکومییەکان و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان کار بکەن.
٠ کردنەوەی ناوەندە جوانکارییەکان لەلایەن ژنانەوە بە کوفر هەژمار دەکرێت و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت ژن ئەو کارانە بکەن.
٠ بەهیچ شێوەیەک ژنان و کچان نابێت لە شوێنە گشتییەکان ببینرێن بەبێ پیاوەکەیان.
٠ ڕۆڵگێرانی ئافرەت و کچ و ژنان لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






