
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکۆر
ئاڤا نیوز
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، "بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان مەرجمان هەیە و دەبێت حکومەتی عێراق سەرجەم گەرەنتییە داراییەکان بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دابین بکات".
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر پرسی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و هیچ ناکۆکییەکیان لەنێوان نەماوە، بەڵام کێشە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتدا ماوە. کۆمپانیاکان داوای گەرەنتی دەکەن بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان و قەرەبووکردنەوەی قەرزەکانیان کە بڕەکەی نزیکەی یەک ملیار دۆلارە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەغدا و هەولێر لە کۆتایی مانگی دوو ڕایانگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا پرۆسەکە دەستیپێنەکردووەتەوە، چونکە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان داوای گەرەنتی پارەدان و جێبەجێکردنی شەفافانەی مەرجەکانی یاسای بودجەی عێراق دەکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە لە ساڵانی ڕابردوودا 30 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لەبارەی پرسی نەوت، سوودانی بڕیاری دا لە چوارشەممەوە، کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات.
-ئێستا توانای هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیلە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆ دەهێڵێتەوە و ئەوەی دیکەی دەداتە کۆمپانیای سۆمۆ.
-سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایشی کردووە بەزووترین کات ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت بکرێت. ئامانج لەم ڕێککەوتنە چارەسەرکردنی گرفتەکانە بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
باکگراوند: لە 25-3-2023 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگیرا، سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات





