بەرپرسانی قەتەڕ نهێنییەک لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە ئاشکرا دەکەن

شەیری بکە لە:
بەرپرسانی قەتەڕ نهێنییەک لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە ئاشکرا دەکەن

دووکەڵ لەو شوێنە بەرز دەبێتەوە کە ڕۆژی ڕابردوو لە دەوحە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج

ئاڤا نیوز

 

قەتەر ڕەتیدەکاتەوە پێشوەختە ئاگادارکردنەوەی لە ئەمریکاوە پێگەیشتبێت سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە لە ڕۆژی سێشەممە و ڕایگەیاند، ئاگادارکردنەوەکەی واشنتن دوای دەستپێکردنی هێرشەکە بووە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانیەوە شاندی دانوستانی بزووتنەوەی حەماسی لە قەتەر کردە ئامانج، دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی قەتەر بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، دەوحە ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکە بووە. 

 

لێدوانی فەرمی: ماجد ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە و  نوسیویەتی: "ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە قەتەر پێشوەختە لە هێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە هەڵەن، ئەو پەیوەندییەی کە لە بەرپرسێکی ئەمریکییەوە پێمان گەیشت هاوکات بوو لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقینەوەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە."

 

زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێش ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت وەڵامی ئەو دەوڵەتانەی دایەوە کە  ئیسرائیل بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی تۆمەتبار دەکەن و ڕایگەیاند، بەرگری کردن لە ئاسایشی ئیسرائیل مافی یاساییە و هێرشکردنە سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر لە چوارچێوەی بەرگری کردن لە خاک و هاوڵاتیانی ئیسرائیل بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ