
دیمەنی سووتاندنی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی نیپاڵ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات "ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبوو" سەردانی نیپاڵ نەکەن.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارەی تورکیا بەهۆی تێکچوونی دۆخی ناوخۆیی وڵاتی نیپاڵە، تورکیا ڕێنمایی دەداتە هاووڵاتیانی کە بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: خۆپیشاندانی جەماوەری لە وڵاتی نیپال دروست بووە، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەستی لە کارکێشایەوە، شەڕ و گرژیی لە ناوخۆی وڵات ڕوویداوە کە بەهۆیەوە 19 کەس گیانیان لەدەست دا و 400ـی دیکە برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: بەهۆی دوایین پێشهاتەکانی نیپاڵ، داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین، ئەگەر کاری زۆر پێویستییان نەبوو سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
ئەو هاووڵاتییانەش کە لەوێ دەمێننەوە با ئاگاداری خۆیان بن و ئەگەر بۆیان بکرێت، پێشنیاز دەکەین شوێنی خۆیان بگۆڕن.
بەردەوام لە ماڵپەڕی فەرمی و ئەکاونتی سۆشیال میدیای باڵیۆزخانەی تورکیا لە نیودەلهی، چاودێری دوایین پێشهاتەکانی نیپاڵ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: تورکیا دوو ژمارە تەلەفۆنی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە نیپاڵ داناوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی لە کاتی پێویست پەیوەندییان پێوە بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






