ڕووسیا: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر هەموو هەوڵەکانی ئاشتی لەناودەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئەیلوول

دیمەنی دوای بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە تووندی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە ئیدانە دەکات و ڕایدەگەینێت بەم کارانە هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاشتی خرانە مەترسیەکی گەورەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانیەوە شاندی دانوستانی بزووتنەوەی حەماسی لە قەتەر کردە ئامانج، دەوڵەتان هێرشەکەی ئیسرائیل سەرکۆنە دەکەن و بە لەناوبردنی هەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ ئاشتی تۆمەتبار دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە پێشێلکردنی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو، دەستدرێژییەکە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، هەنگاوێکە کە دەبێتە هۆی زیاتر پەرەسەندن و ناسەقامگیرکردنی دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بڵاوکراوەکەدا ئیسرائیل بە لەناوبردنی هەوڵەکانی ئاشتی تۆمەتبار دەکات و ڕایگەیاندووە: "ئەو جۆرە ڕێگایانەی شەڕکردن لەگەڵ ئەوانەی کە ئیسرائیل بە دوژمن و نەیاری خۆیانی دەزانێت، شایستەی بەهێزترین سەرکۆنەکردنن، هەروەک چۆن بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر قەتەر ئامانجی لەناوبردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





